به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه ١٣س سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئومید یه‌زدانی” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێكراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ئومید یه‌زدانی” ته‌مه‌م ٢٣ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.