شه‌وی دووشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆی ته‌قه‌یان لێ كراوه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “شاخه‌وان ئه‌حمه‌دی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له سه‌ره‌تای پاییزی ئه‌مساڵه‌وه تا مانگی سه‌رماوه‌ز، سه‌رجه‌م ١٥٤ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، لێدان و ته‌قینه‌وه‌ی مین كوژراو و بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه‌دا، ٩ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٤٥ كۆڵبه‌ر بریندار بوون.
