ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌رپولی زه‌هاو به ناوی “سه‌فه‌ر ڕۆسته‌می” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، “سه‌فه‌ر ڕۆسته‌می” له كاتی كۆڵبه‌ری له سنووری بانه به فیشه‌كی ساچمه‌یی پێكراوه و له‌لایه‌ن پشت و كه‌مه‌ریه‌وه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه. به‌پێی ئاماره‌كانی تۆماركراوه له كۆڵبه‌رنیووز، له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ساڵی ١٤٠٢ دا، سه‌رجه‌م ٨٦ كۆڵبه‌ر له سنوور یان جاده‌ی نێوان شاره‌كانی كوردستان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، سه‌رمابردوویی، به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی و ته‌قینه‌وه‌ی مین كوژراو و بریندار بوون.
