ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خه‌رمانان، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “قالوی” بۆكان به ناوی “ئیسماعیل” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه بریندار كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی دووشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه. به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی ڕژیم، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئیسماعیل(پشاناو نادیار)” خه‌ڵكی گوندی قالوی بۆكان به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانیه‌كان كرا.
