ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “كارۆ ته‌جرۆبه‌كار” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ئاماری كۆڵبه‌رنیووز، له سه‌ره‌تای مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه تاكوو یه‌كی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، سه‌رجه‌م ١٥٤ كۆڵبه‌ر له ناوچه سنوورییه‌كانی كوردستان به‌هۆكاره‌كانی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ، لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ته‌قینه‌وه‌ی مین كوژراو و بریندار بوون. له‌و ڕێژه‌یه، ٩ كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٤٥ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون كه ١٤١ كه‌سیان به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی بووه.