ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی “زانكۆ زاهیری” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌نیووز، ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه و كۆڵبه‌رێك به ناوی “زانكۆ زاهیری” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، باری ته‌ندرووستی ئه‌و كۆڵبه‌ره لاوه ناجێگیره و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری خێرا هه‌یه.
