ڕۆژی ڕابردوو، كۆڵبه‌رێك خه‌ڵكی نه‌وسودی سەر بە شاری پاوه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتییه پاش برینداربوونی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، به‌ڵام هێشتا سه‌باره‌ت به ناسناوی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی “سینا” و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، له ناوچه سنوورییه‌كانی باشماخی مه‌ریوان، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری هێزه‌كانی ڕژیم بریندار و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.
