ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆڵبه‌رێك به ناوی “ئه‌سه‌د” خه‌ڵكی شاری نۆدشه، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوبراو كاتی په‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوچه سنوورییه‌كانی ته‌ته‌ی هه‌ورامان، له لایه‌ن هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی ڕژیمه‌وه درا به‌ر ده‌سڕێژی گولله و به هۆیه‌وه بریندار كرا. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و هاووڵاتییه به هۆی سه‌ختی برینه‌كانی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سنه كراوه و دۆخی ته‌ندروستی له خراپیدایه.
