شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی محه‌ممه‌د وه‌یسی، ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی مه‌ریوان ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، محه‌ممه‌د وه‌یسی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له سنووری هه‌نجیران ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه. به‌یانی سێشه‌ممه سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی جل و به‌رگیان له به‌ر ئه‌و كۆڵبه‌ر دادڕیوه و پاشان ئازادیان كردووه.