کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌سنووری نه‌وسوود

برینداربوونی كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ له‌سنووری نه‌وسوود 1

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوانیان به‌ناوی “شێرزاد سوله‌یمانی” له‌ سنووری “میله‌”ی نه‌وسوود داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و به‌سه‌ختی برینداریان كردووه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌ سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئه‌و كۆڵبه‌ره‌یان به‌ چه‌كی ساچمه‌یی كردووه‌ته‌ ئامانج و ده‌ست و لاقێكی به‌سه‌ختی برینداربووه‌ كه‌ بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.