ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كرێكارێك له شاری تاران به هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی له به‌رزاییه‌وه به‌سه‌ختی بریندار بوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
له به‌رده‌وامی ڕووداوه‌كانی كار له ئێران‌دا، كرێكارێكی بینا سازی له تاران، به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار، له كاتی كاركردندا له ئاسانسۆری بیناكه‌وه به‌ربووه‌وه و بریندار بوو. به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، له ده‌ستپێكی ساڵه‌وه تا ئێستا لانیكه‌م ٦٥٠ كرێكار له شاره جیاوازه‌كانی ئێران و كوردستان به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان، گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار و كه‌م ئه‌ندام بوون