ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی خه‌ڵكی شاری جوانڕۆ به‌ناوی “مێرساد ئه‌حمه‌دی” له كاتی كار كردن‌دا سووتا و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێرساد ئه‌حمه‌دی” له كاتی كار كردن دا به‌نزین به جل وبه‌رگی دا ده‌ڕژێت و ئاگر ده‌گرێت كه به‌هۆیه‌وه سینگ و هه‌ر دوو ده‌ستی به ڕێژه‌ی ٤٨٪ ده‌سووتێت و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی گۆڵستانی كرماشان ده‌كرێت.
