کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كرێكارێك به‌هۆی به‌رق گرتوویی له‌ جوانڕۆ

برینداربوونی كرێكارێك به‌هۆی به‌رق گرتوویی له‌ جوانڕۆ

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارێكی ئارماتۆربه‌ند به‌ ناوی “فه‌رزاد ئاریایی” له‌ كاتی كاركردن له‌ شاری جوانڕۆ، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی به‌رق گرتوویی بوو و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فه‌رزاد ئاریایی” خه‌ڵكی گوندی “ده‌ڵه‌مه‌رز”ی سه‌ر به‌ شاری سه‌وڵاوای مه‌ریوانه و پاش به‌رق گرتوویی جل و به‌رگه‌كه‌ی ئاگری گرتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ جه‌سته‌ی به‌سه‌ختی سووتاوه‌. ناوبراو ئێستا له‌ به‌شی چاودێری تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌زای كرماشان ڕاگیراوه‌.