به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، كرێكارێكی سیمبانی خه‌ڵكی مه‌ریوان به‌ناوی “ئه‌نوه‌ر نی‌ك ئارا” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی به‌رق گرتوویی بووه و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئه‌نوه‌ر نی‌ك ئارا” كرێكارێكی زه‌حمه‌تكێش و له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژاره كه به‌هۆی نه‌بوونی كه‌ره‌سته‌ی خۆپاراستن له شوێنی كاره‌كه‌ی تووشی ڕووداوی كار بووه و به سه‌ختی سووتاوه. ناوبراو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه كراوه و ئێستا له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.