کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ پیرانشار

برینداربوونی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ پیرانشار1

برینداربوونی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ پیرانشار1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٩ی ڕه‌شه‌ممه‌، کاسبکارێکی خەڵکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەكانی ڕژیم بە سەختی برینداربوو.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە پایگای دواوی شاری پیرانشار بە گومانی هەڵگرتنی کەلووپەلی قاچاخ تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک به‌ ناوی “مه‌ولوود بی شیری” خه‌ڵكی گوندی “كولیج” کردووە. شایانی باسه‌، ناوبراو بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی ئه‌مشاره‌ گوازراوەتەوه‌.