کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی كاسبكارێك به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ پیرانشار

کاسبکارێکی پیرانشاری پێکرا

دوشنبه – ۱۰ تیر – ۱۳۹۸ , 01 – 07 – 2019

کاسبکارێکی پیرانشاری پێکرا

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، کاسبکارێکی خەڵکی شاری پیرانشار، لە نێوان گوندەکانی “زێوکە و ماشکان”، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێكراوه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار بووه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی پووشپەڕ، کاسبکارێک بە ناوی “یوونس ئاڵتوون”، تەمەن ٢٦ ساڵ و دانیشتووی گوندی “نەمنجێ”ی شاری پیرانشار، بە تەقەی ڕاستەوخۆی ‌هێزە نیزامییەکانی ڕژیم پێکرا و بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندی دەرمانی ورمێ کرا.