له ئه‌نجامی دوو ڕووداوی جیاجیا له ئۆستانه‌كانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و ئه‌هواز، لانیكه‌م ٦ كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌یمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، چوار كرێكاری كارخانه‌ی “شیرین عه‌سه‌ل” له شارۆچكه‌ی سه‌نعه‌تی سه‌لیمی له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، تووشی سووتان بوون كه سێ كه‌سیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه به فڕۆكه گوازترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی سینا له شاری ته‌ورێز. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری كارخانه‌ی ڕاكتۆرسازیی ئه‌هواز به‌هۆی پچڕانی زنجیری جه‌ره‌سقیل و نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی وه‌ك پشتێنه‌ی دڵنیایی، به‌ربوونه‌وه و به سه‌ختی برینداربوون. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له‌م بریندارانه ناجێگیره ڕاگه‌یه‌ندراوه.