ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له كاتێكدا هێزه‌كانی شاره‌داری هه‌وڵی ڕووخانی دوو ناوچه‌یان له ده‌ورووبه‌ری ناوه‌ندی تیجاری “پالادیۆم” ئه‌دا، كارمه‌ندان و كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده له‌گه‌ڵ هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون و به هۆیه‌وه شه‌شه كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری ویستوویه ئه‌و ناوه‌نده تیجارییه بڕووخێنێت كه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندان و كرێكاران به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه و له كاتی ده‌ستێوه‌ردانی هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیمدا تێكهه‌ڵچوون ڕوویداوه و شه‌شه كه‌س بریندار و هاووڵاتییه‌كیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.