شۆفێرێكی كۆمباینی خه‌ڵكی شارستانی قه‌سری شیرین ڕۆژی شه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، له كاتی كاركردن به‌ر مینێكی به‌جێمای سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق كه‌وتووه و به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شۆفێری ئه‌و كۆمباینه له ناوچه‌ی ئاق داغی سه‌ر به شارستانی قه‌سری شیرین سه‌رقاڵی دوورینی گه‌نم بووه كه به‌ر مینێكی سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق كه‌وتووه. له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه ئه‌و شارومه‌نده به‌سه‌ختی بریندار و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراوه.