ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی مانگی خه‌رمانان، چه‌كدارێك به نارنجۆك و كلاشینكۆف هێرشی كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی یه‌كێك له بازگه‌كانی “قه‌ره‌داغ” و سێ كه‌سی بریندار كرد و پاش چه‌ند كاتژمێر شه‌ڕ و پێكدادان خۆشی كوژرا.
به‌وته‌ی قائیمقامی شارۆچکەی “قەرەداغ”، شه‌ڕوی یه‌كشه‌ممه لە بازگەی ئه‌و شاره، کەسێک بە ماتۆڕ دەگاتە بازگەکە، پۆلیسی بازگەکە داوای ناسنامەی لێ دەکەن، کەسەکە ئامادە نابێت ناسنامەیان پێبدات و خۆی بناسێنێت، دواتر لە بازگەکە هەڵدێت و بە نارنجۆکێک هێرش ده‌كاته سه‌ر هێزه‌كانی ئاسایش و سێ كه‌س بریندار ده‌كات. كاتێك هێزه‌كانی ئاسایش ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، به چه‌كی كلاشینكۆف هێرش ده‌كاته سه‌ریان و شه‌ڕ دێته ئاراوه و پاش چه‌ند كاتژمێر ده‌كوژرێت. به‌وته‌ی قائیمه‌قامی شارۆچكه‌ی “قه‌ره‌داغ” ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رده‌وامه.
