کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی سێ هاووڵاتی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ تۆپبارانی توركیا

برینداربوونی سێ هاووڵاتی ڕۆژئاوای كوردستان له‌ تۆپبارانی توركیا

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گوڵان، ئه‌رته‌شی توركیا گونده‌كانی ده‌ورووبه‌ری جاده‌ی “ام ٤”ی له‌ نزیك “عه‌ین عیسا” تۆپباران كرد و به‌هۆیه‌وه‌ سێ كه‌س له‌وانه منداڵێك به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌ وته‌ی به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه ئیسلامیه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆك كۆماری له‌و وڵاته و پاش هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌رده‌وام ناوچه‌ جیاجیاكانی ڕۆژائاوای كوردستانیان له‌ ڕێگه‌ی په‌هباد و تۆپبارانه‌وه‌ بۆردوومان كردووه‌ و زیانێكی زۆریان به‌ دانیشتووانی مه‌ده‌نی ناوچه‌كه‌ گه‌یاندووه‌.