به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، مه‌خزه‌نی به‌نزینی كارگه‌یه‌كی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتومبێل له شاری قوروه ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه سێ كرێكاری مێرمنداڵ بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕووداوه‌كه له شارۆچكه‌ی ته‌عمیركارانی قوروه ڕوویداوه و له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، سێ كرێكاری مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦، ١٧ و ١٨ ساڵ به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون.