ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود سەر بە ئۆستانی کرماشان تەقەیان لە پۆلێك له کۆڵبەران کردووە و له ئه‌نجامیدا سێ کۆڵبەر بریندار بوون.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەرمانان هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامی دەستڕێژی ئەو هێزانە سێ کۆڵبەر بە ناوه‌كانی “قانێع به‌هرامی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ خه‌ڵكی سه‌لاسی باوه‌جانی، “عەلی ڕەنجبەر” خەڵکی گوندی میانەی مەریوان و کۆڵبەرێک بە ناوی “ناجی” خەڵکی گوندی “وسنە”ی مەریوان به سەختی بریندار بوون. شایانی باسه، ئەو سێ کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.
