
به پێی ڕاپۆرتهكان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کۆڵبەر لە سنووری شارهكانی پیرانشار، چالدۆران و سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بریندار کران.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی بەفرانبار، هێزەکانی ڕژیم لە سنووری چالدۆران تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “مەجید مەزڵوومی” بە سەختی بریندار كرا. لەلایەکی دیکەوە، کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “ئومید حەیدەری” لە سنووری شاری پیرانشار بە تەقەی هێزەكانی ڕژیم بریندار کرا. هەروەها، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی “شوان عەبدوڵڵاهی” لە سنوورەکانی ئەو شارە بووەتە ئامانجی هێزەکانی سپای پاسداران و بە سەختی بریندار بووە.
