له ماوه‌ی ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ١١ و ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، هێزه‌كانی ڕژیم كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان له سنووره‌كانی “كه‌نده سوور”ی شاری بانه و “بێتووش”ی سه‌رده‌شت داوه‌ته به‌ر ده‌سترێژی گولله و له ئاكامدا سێ گوڵبه‌ر به ناوه‌كانی “ناسر خوورشیدی” خه‌ڵكی شاری بانه و “هەژار ساڵحی” و “عەلی کرێوە” خەڵکی گوندی “شێخەسوور”ی سەر بە شاری سەردەشت، به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ناسر خوورشیدی” ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه كرا، هه‌روه‌ها “هەژار ساڵحی” و “عەلی کرێوە” بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌ندی ته‌ندرووستی شاری “قه‌ڵادزێ”ی هه‌رێمی كوردستان كران.
