شه‌وانی پێنجشه‌ممه، هه‌ینی و شه‌ممه ٢٥ بۆ ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، سێ كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی “شه‌هرام مواردوهیسی”، “ماهان مهوسهووی” و “كه‌ماڵ خزری” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی شه‌ممه ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “شه‌هرام مورادویسی” به فیشه‌كی جه‌نگی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری بانه به‌سه‌ختی بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌فای سه‌قز گوازرایه‌وه. هه‌روه‌ها شه‌وی هه‌ینی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی مێرمنداڵی ته‌مه‌ن ١٦ و خه‌ڵكی سه‌قز به ناوی “ماهان مووسه‌وی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی هه‌نگه‌ژاڵه به‌سه‌ختی بریندار كرا. شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی بۆكان به ناوی “كه‌ماڵ خزری” له هه‌مان سنوور به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.