ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌رمانان، هێزه‌كانی سپای پاسداران له ناوچه‌ی “داڵانپه‌ڕ”ی سه‌ر به “مه‌رگه‌وه‌ر”ی ورمێ، هێرشیان كرده سه‌ر عه‌شایه‌ری سووركان” و له ئاكامدا سێ ژن به سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی هه‌واڵه‌كان، هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ دزینی مه‌ڕ و ماڵاتی عه‌شایه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه هێرشیان كردۆته سه‌ر عه‌شایه‌ری “سووركان” كه له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵك ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه. به وته‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه به هۆی تێكهه‌ڵچوونی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سپای پاسداران، سێ ژن به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه به سه‌ختی بریندار بوون كه ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراون، هه‌روه‌ها به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.