ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی ڕێبه‌ندان، فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان له‌سه‌ر به‌ندئاوی تشرین له كۆبانی كرده ئامانج و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی بریندار بوون.
ڕۆژی هه‌ینی خه‌ڵكی ئازادیخواز له شاره‌كانی ده‌یره‌زوور، ته‌بقا و ڕه‌قه خۆیان گه‌یانده به‌ندئاوی تشرین و بۆ پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك مانیان گرت. هاوكات فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و تۆپخانه‌ی گرووپه جیهادییه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته به‌ندئاوی تشرین و پردی قه‌ره‌قۆزاقیان به چڕی بۆردوومان كرد. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، سێ كه‌سی مه‌ده‌نی به‌سه‌ختی بریندار و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان ڕاگوێزران.