نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، كارگه‌یه‌كی موبل سازی له گه‌ڕه‌كی سوڵتان ئابادی شیراز ئاگری گرت و به‌هۆیه‌وه سێ كرێكار بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شیراز، ئاگر له كارگه‌یه‌كی موبل سازی له گه‌ڕه‌كی سوڵتان ئابادی شیراز كه‌وته‌وه و ناوچه‌یه‌ك به پانتایی ٤٠٠ میتری سێ جای سووتاند. كاتێك ئاگركه بۆ ماڵه‌كانی ده‌ورووبه‌ر ته‌شه‌نه‌ی ده‌كرد له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كۆنتڕۆڵ كرا و سێ كرێكاری برینداری ئه‌و ڕووداوه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی شاری شیراز گوازراونه‌ته‌وه.