ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، سێ كرێكاری مه‌ریوانی به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، له به‌رزایی به‌ربوونه‌وه خواره‌وه و به سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رۆكی ئۆرژانسی مه‌ریوان، سێ كرێكاری بیناسازی له قاتی سێهه‌می ساختمانێك كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و به‌وهۆیه‌وه به سه‌ختی بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی دوو كرێكار ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.