ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، به هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له شوێنی كار لانیكه‌م سێ كرێكار له كارگایه‌كی سافكاری و نه‌قاشی له شاری ئه‌ندیشه تووشی ڕووداو بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م سێ كرێكاره له كاتی كردن له‌م كارگایه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئامرازی كار، به تووندی برینداربوون. به وته‌ی شایه‌تحاڵان، تا ئێستا چه‌ندین جار سه‌رباره‌ت خراپی ئه‌م ده‌ستگایه و مه‌ترسییه‌كانی به‌كارهێنانی، به كارفه‌رمای ئه‌م كارگه‌یه وترا بوو به‌ڵام كارفه‌رما هیچ بایه‌خێكی به‌م بابه‌ته نه‌دابوو.