ڕۆژی هه‌ینی ١٩ی مانگی گوڵان، به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتنی ئیمه‌نی له شوێنی كار، ٣ كرێكار له شارستانی “ئه‌شكدز” له ئوستانی یه‌زد، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كوره‌یه‌كی تاواندنه‌وه‌ی پۆڵا، به سه‌ختی برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كاتژمێر ٢ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی یه‌كێك له كوره‌كانی تاواندنه‌وه‌ی پۆڵا له شارستانی ئه‌شكدز، ئاگری گرت و به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م كوره‌یه، سێ كرێكار به سه‌ختی بریندرابوون. به پێی هه‌واڵێكی دیكه هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی قانوونی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوودا، له‌م ئۆستانه ٣٢ له‌سه‌د ڕووداوه‌كانی شوێنی كار زیادی كردووه. به جۆرێك كه له‌م ماوه‌یه‌دا ٩٦ كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و ٣٢٥ كه‌سیش بریندرابوون.