ڕۆژی ڕابردوو، سێ كرێكاری شاغڵ له شارۆچكه‌ی پیشه‌سازی “ئاق قۆلا” له پارێزگای گۆلستان، به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ كرێكاری شاغڵ له شیركه‌تێكی تواندنه‌وه‌ی ئاسن له شارۆچكه‌ی “ئاق قۆلا“، تووشی ڕووداوی كار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. شایانی باسه به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له ئالست ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، ساڵانه له ئێران زاتر له ٢ هه‌زار و ٤٢ كه‌سگیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن و ١٦ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار یان كه‌م ئه‌ندام ئه‌بن.
 
		
