ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، سێ شارومه‌ندی به‌لووچ كه یه‌كێكیان منداڵه و ته‌مه‌نی ١٤ ساڵه، به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری “ئاسكان” سه‌ر به شارستانی سه‌راوان، بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، ئه‌م سێ شارومه‌نده به ناوه‌كانی “ئه‌سه‌دوڵڵا زههروزهی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ“، ئیمام به‌خش به‌لوچزهی” و “مولجان به‌لوچزهی“، له كاتی تێپه‌ڕاندنی سنووری “ئاسكان“، به‌سه‌ر میندا چوون و به سه‌ختی بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه ساڵانه ژماره‌یه‌كی زۆر له شارومه‌ندانی به‌لووچ به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین و هه‌روه‌ها ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن یان به سه‌ختی بریندار ئه‌بن، به‌ڵام كه‌س وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و زیانانه‌ی به‌ر كه‌سه‌كان ئه‌كه‌وێت نییه.