ڕۆژی هه‌ینی ١٣ی پووشپه‌ڕ، هێزه‌كانی حكوومه‌ت هێرشیان كرده سه‌ر سووختبه‌رانی به‌لووچ له ناوچه‌ی جه‌غینی سه‌ر به شارستانی ڕوودان و سێ كه‌سیان به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ بریندار كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكووومه‌ت هه‌وڵیان داوه ئۆتومبێلی سووختبه‌رێك زه‌وت بكه‌ن به‌ڵام له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه و هه‌ڵهاتوون. پاش چه‌ند خوله‌ك هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ جارێكی دیكه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌ی جه‌غین و خه‌ڵكی ناڕازیان داوه‌ته به‌ر ده‌سڕێژی گوله. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا سێ شارومه‌ندی به‌لووچ بریندار بوون. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له سه‌ر ناسناوی برینداره‌كانی له‌به‌رده‌ستدا نییه.