ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتومبێلی پژۆی سووختبه‌ران له مێحوه‌ری سه‌رباز بۆ ئێرانشار، به لانیكه‌م سێ كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو ئۆتومبێله له كاتی هه‌ڵهاتنیان له ده‌ست هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه كۆنتڕۆڵیان له ده‌ست داوه و پێكیان داداوه كه به‌هۆیه‌وه سێ سه‌رنشینی ماشێنه‌كان بریندار و بۆ نه‌خۆشخانه گوازرانه‌وه. نه‌بوونی هه‌لی كار، هه‌ژاری و ده‌ست كورتی، بایه‌خ نه‌دانی ڕژیم به ئوستانی سیستان و به‌لووچستان و دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، سه‌ركی ترین هۆكاره‌كانی ڕووهاوردنی لاوان به پیشه‌ی سه‌ختی سووختبه‌ریه.