ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، سێ سووختبه‌ری مێرمنداڵی به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و لێدانی هێزه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی كه‌ڵه‌گانی سه‌ر به شاری سه‌راوان بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی یگانی مێرساد ئۆتۆمبێلی ئه‌و سووختبه‌رانه‌یان به بێ ئاگاداركردنه‌وه داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س به ناوه‌كانی “عێمران به‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ١٤ ساڵ و “ڕه‌حمان به‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ١٦ فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه و سووختبه‌رێكی دیكه به ناوی “باست به‌لووچ زهی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ به لێدان بریندار كراوه.