ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ڕۆژی هه‌ینی ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، سێ كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگردا له‌شاری مه‌ریوان برینداربوون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دارستانه‌كانی قه‌ڵای مه‌ریوان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه ئاوری تێبه‌ردراوه و كاتێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیا ئاگادار ده‌كرێنه‌وه ده‌ستبه‌جێ چه‌ند كه‌س له ئه‌ندامانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئاوره‌كه ده‌نێرن و سێ كه‌سیان له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ گوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه بریندار ده‌بن.