ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی سه‌رماوه‌ز، سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “محه‌ممه‌د ڕیگی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی خاش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی یگانی مێرساد له شارستانی خاش، به‌بێ ئاگاداركردنه‌وه ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبه‌ره‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و “محه‌ممه‌د ڕیگی” به‌سه‌ختی بریندار كراوه. به وته‌ی چالاكانی به‌لووچ، هێزه‌كانی ڕژیم پاش برینداركردنی ئه‌و سووختبه‌ره، داوایان له خه‌ڵك كردووه كه بۆ نه‌خۆشخانه بیگوازنه‌وه.