ڕۆژی ڕابردوو، سووختبه‌رێكی به‌لووچ خه‌ڵكی شارستانی ڕاسك، به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه به ناسناوی “به‌سیر به‌رشان” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، ئۆتۆمبیله‌كه‌ی به هۆی به‌دواداكه‌وتنی هێزه‌كانی سپای پاسداران و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ و به بێ ئاگاداری ئه‌و هێزانه هه‌ڵدێرا و به سه‌ختی بریندار بوو. شایانی باسه پاش بریندار بوونی ئه‌و هاووڵاتییه، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و شوێنه به جێ دێڵن و ته‌نانه‌ت هه‌وڵی ڕزگار كردنی ناوبراو ناده‌ن، كه پاشان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ئه‌و برینداره ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.
