کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

برینداربوونی دەیان هاووڵاتیی لە شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

برینداربوونی دەیان هاووڵاتیی لە شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات

برینداربوونیدەیانهاووڵاتییلەشاره‌كانیڕۆژهه‌ڵات

دکتۆرباقر بەهرامیبەڕێوبەری بەشی فریاکەوتنی پزیشکی ئازەربایەجانی غەربی ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ڕووداوەکانی دوایین چوارشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لە کاژێر ١٢ی نیوەڕۆ هەتا ١١ی شەوی ڕابردوو، ٥٣ هاووڵاتیی لە شاری ورمێ و ١٣٠ کەسی دیکەش لە شارەکانی سەر بەو ئوستانە بریندار بوونە و هاوكات له‌ ئوستانی كرماشان ٧٨ و له‌ ئوستانی سنه‌ ٤٥ هاووڵاتیی بریندار بوونه‌.

لەدرێژەدا ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە لە کۆی ئەو ١٨٣ هاووڵاتییە كه‌ له‌ ئوستانی ئازه‌ربایه‌جانی غه‌ربی بریندار بوونه‌ ١٣٣ کەس پیاو و ٥٠ کەس ژن بوونە کە بەهۆی تەقاندنەوەی ماددە تەقەمەنیەکان، لە بەشی چاو و دەستیانەوە بریندار بوونە. جێگای ئاماژەیە له‌ هه‌مان ڕۆژدا هێزێكی زۆری ئه‌منی و ئینتزامی بۆ پێشگرتن له‌ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی چوارشه‌ممه‌ سووری و بۆنه‌كانی نه‌ورۆز، له‌ شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوه‌یان پێ كراوه‌ و دۆخی ناوشاره‌كانیان به‌ته‌واوه‌تی میلیتاریزه‌ كردووه‌.