کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی شنۆ و پیرانشار

زخمی شدن ۲ کولبر در مناطق مرزی اشنویه

زخمی شدن ۲ کولبر در مناطق مرزی اشنویه

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووری شاره‌كانی شنۆ و پیرانشار به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، کۆڵبەرێک بە ناوی “وەلی گوندک‌ مەلا” بەهۆی تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران، لە سنووری شاری شنۆ برینداركرا. هەروەها، ژمارەیەک لە کۆڵبەران لە سنووری شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ڕژیمه‌وه‌ درانەبەر دەسڕێژیی گولـلە و کۆڵبەرێک بە ناوی “عوسمان وەزیری”، تەمەن ٣٢ ساڵ بەسەختی بریندار بوو.