کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە و نەوسوود

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە و نەوسوود

شەوی پێنجشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بەناویئەکبەر خودا مورادیو کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بانە بە ناویمەهدیتەمەن ٢٨ ساڵ ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود و بانە بریندار کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز،ئەکبەر خودا مورادیومێهدیخەڵکی گوندیسپی کەمەری سەر بە شاری بانە، لە مەودایەکی نزیکەوە و بە چەکی تاپڕ تەقەیان لێ کراوە بەو هۆیەوە چەندین پارچە ساچمە بەر لەشیان کەوتووە. جێگای ئاماژەیە ئەو دوو کۆڵبەرە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو دوو شارە کراون.