کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووره‌كانی نەوسوود و بانە

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنووره‌كانی نەوسوود و بانە 1

به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌كۆڵبه‌ر نیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی مانگی خاکەلێوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە ناویمحەممەد مەولوودیلە سنووریهەنگەژاڵه‌و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ ناویفه‌ریاد ئاداكله‌ سنووری نه‌وسوود به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ختی بریندار كران.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕووداوه‌كه‌ ئه‌و دوو كۆڵبه‌ره‌ ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ كراون و ئێستا له‌ ژێر چاودێری پزیشكی دان. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ هه‌مان ڕۆژدا كۆڵبه‌ر نیوز هه‌واڵی برینداربوونی ١١ كۆڵبه‌ری دیكه‌ی له‌ سنووره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاندبوو كه‌ له‌ هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران به‌سه‌ختی بریندار كرابوون.