ڕۆژی ٩ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٤، دوو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژینگه‌پارێزی پاژینی بانه به ناوه‌كانی ئاراس و محه‌ممه‌د سه‌لامی به ته‌قه‌ی كه‌سانی هه‌ڵپه‌رست به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی پاژینی بانه، كه‌سانی هه‌ڵپه‌رست به مه‌به‌ستی بڕینه‌وه‌ی داربه‌ڕووه‌كان چوونه‌ته ناوچه‌ی كه‌وپێچی خواروو، به‌ڵام چه‌ند گه‌نج به‌ره‌نگاریان بوونه‌ته‌وه و به‌دوایان دا كه‌وتوون. تاوانباران له كاتی هه‌ڵهاتن دا به تاپڕ ته‌قه‌یان له‌و چه‌ند گه‌نجه كردووه و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، دوو كه‌س به ناوه‌كانی ئاراس و محه‌ممه‌د سه‌لامی به سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی سه‌قز كراون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له برینداره‌كان ناجێگیره.