کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو هاووڵاتی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ورمێ

برینداربوونی دوو هاووڵاتی به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ ورمێ 2

كاتژمێر ٢ی به‌یانی شه‌ممه‌ ٨ی به‌فرانبار، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی شاری ورمێ ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێلێك كرد و به‌وهۆیه‌وه‌ دوو ژن بریندار بوون.

به‌ وته‌ی پۆلیسی ورمێ، هێزه‌كانیان گومانیان له‌ ئۆتۆمبێلێكی شیشه‌ دوودی كردووه‌ و هۆشداری ڕاوه‌ستانیان داوه‌، به‌ڵام گوێبیستی هۆشداری هێزه‌كانیان نه‌بوون و ته‌قه‌یان له‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ كردووه‌. له‌ ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌ دا دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون. فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ورمێ هه‌روه‌ها وتی: شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ مه‌ست بووه‌ و دوو سه‌رنشینی ژنیش فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه‌ و بریندار بوون.