به‌یانی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕاسك سه‌رنشینه‌كانی ئۆتومبێبلێكیان كرده ئامانج و پاش برینداركردنی دوو كه‌س هه‌وڵی زه‌وتكردنی ماشێنه‌كه‌یان دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕێگرییان لێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دوو گه‌نج به ناوه‌كانی خه‌لیل دینارزهی و ئاره‌ش سه‌لاحی به‌سه‌ختی بریندار بوون و دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێكیان ناجێگیره. پاش ئه‌و ڕووداوه دانیشتووانی شارستانی ڕاسك له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری دا خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون. هه‌روه‌ها له ناوچه‌ی جه‌كیگوور گه‌نجانی به‌لووچ به به‌ستنی جاده‌ی ڕاسك ڕێگه‌یان نه‌داوه هێزه‌كانی ڕژیم ئۆتومبێله‌كه زه‌وت بكه‌ن و به‌ره‌نگاری سه‌ركوتگه‌رانی حكوومه‌ت بوونه‌ته‌وه.