کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌ چابه‌هار

برینداربوونی دوو هاووڵاتی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له‌

شه‌وی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو برای خه‌ڵكی چابه‌هار به‌ ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د خانمحه‌ممه‌دی” و “مێهرداد خانمحه‌ممه‌دی” به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی كلانته‌ری زیباشار به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی به‌شی “ئای.سی.یۆ”ی نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌و شاره‌ كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی ڕابردوو دوو كه‌س به‌ مه‌به‌ستی دزی هێرشی ده‌كه‌نه سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و دوو لاوه‌، كاتێك له‌گه‌ڵ پۆلیس په‌یوه‌ندی ده‌گرن، وڵامیان ناده‌نه‌وه‌ و “محه‌ممه‌” و “مێهرداد” خۆیان به‌دوی دزه‌كاندا ده‌كه‌ون. كاتێك ده‌گه‌نه نزیك كه‌لانته‌ری زیباشار، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌یانده‌نه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و به‌سه‌ختی برینداریان ده‌كه‌ن.