به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاون لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی مەدەنیی لە شارەکانی سەوڵاوا و بانە، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ته‌قه‌یان لێكراو به سه‌ختی بریندار بوون.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خەزەڵوه‌ر، هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە بە ناوی “جەمال محەممەدی” كاتێك كه سەردانی کوێستانەکانی بانەی کردبوو لەلایەن هێزەکانی جێگیر لە پایگای بڕوێشکانێ دراوەتە بەر دەسترێژ و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە. هەروەها، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی تەختی جامی سەربە سەوڵاوا، به‌ناوی “ئاراس شه‌كه‌ری” لە کاتی کارکردن لە نێو باخی خۆیدا، لەلایەن هێزە ئینتزامییەکان کراوەتە ئامانج و بە سەختی بریندار بووە.