له‌ماوه‌ی رۆژانی ڕابردوودا، دوو مێرمنداڵی خه‌ڵكی شاری بۆكان به‌ناوه‌كانی “ئومید سه‌بزی” ١٥ ساڵ و “محه‌ممه‌د مه‌له‌كی” ١٦ ساڵ ته‌مه‌ن به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم به‌سه‌ختی برینداركراون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئومید سه‌بزی” به‌داخه‌وه چاوێكی له ده‌ستداوه و “محه‌ممه‌د مه‌له‌كی” ساچمه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كان به‌ر دڵی كه‌وتووه و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره. شایانی باسه كه به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا لانیكه‌م ٥٠ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌س بریندار و سه‌دان كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.